AP ١٣٩٦ ڕەزبەر ٢ ١٥:٥٤

لەسەر داخوازیی بەغدا؛

ئێران ئاسمانی خۆی بەڕووی هەرێمی کوردستاندا داخست

 ئێران ئاسمانی خۆی بەڕووی هەرێمی کوردستاندا داخست

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران وتی: لە سەر داخوازیی دەوڵەتی ناوەندی عێراق سنوورە ئاسمانییەکانی ئێران بە ڕووی سەرجەم گەشتەکاندا کە لە هەرێمی کوردستانەوە بێن، داخراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران سنوورە ئاسمانییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ هەرێمی کوردستانی داخست.

 کەیوان خەسرەوی ڕایگەیاند: لەسەر داخوازیی دەوڵەتی ناوەندی عێراق، سەرجەم ئەو گەشتە ئاسمانیانەی لە ئێرانەوە دەچنە سلێمانی و هەولێر و ئەو گەشتانەش لە هەرێمەوە دێنە سەر ئاسمانی ئێران ڕاگیراون.

 خەسرەوی وتی: ئەمڕۆ بەیانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا داخوازی دەوڵەتی ناوەندی عێراق سەبارەت بە داخستنی سنوورەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی لێکداوەتەوە.

وتیشی: لە ئەنجامی کاریگەر نەبوونی هەوڵە سیاسیە خێرخوازانەکانی ئێران و سووور بوونی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەسەر بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لەو ناوچەیە، لەسەر داخوازیی بەغدا ئێران سنووری ئاسمانیی خۆی بە سەر هەرێمی کوردستاندا داخست.

ڕاشیگەیاند کە بە گوێرەی ئەم بڕیارە سەرجەم گەشتەکانی ئێران بەرەو فڕۆکەخانەکانی هەرێم ڕاگیراوە.

 ئەوەشی دووپات کردەوە کە بڕیاری بەپەلەی هەندێ لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان وێرای سنووردار کردنەوەی توانایی ڕۆڵگێران و گفتوگۆی سازێنەری کوردەکان لە حاکمیەتی عێراق، ئاسایشی گەلی کورد، وڵاتی عێراق و ناوچەکە تووشی تەنگژە دەکات.

News ID 13089

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha